پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی جادرییه‌ی وه‌رزشی ، یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق یه‌كه‌م چالاكی وه‌رزی نوێی ئه‌نجام دا .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 14 ی تشرینی دووه‌می 2022 و به‌به‌شداری ده‌یان یانه‌ی كوردستان و عێراق ڕاكردنی ماوه درێژی یاریزانانی یانه‌كان به‌ڕێوه چوو كه تێیداو دوایی ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی كیژه یاریزانانی به‌شدار ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و له‌سه‌ر ئاستی تیم جامی دووه‌میان پێشكه‌ش كرا .
له شاری به‌غداده‌وه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له شاری به‌غداده‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه توانیمان له یه‌كه‌م ڕكابه‌ری به‌هێزی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان و ڕاكردنی ماوه درێژی 10 كم پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین ، نزار ووتیشی ، پێنج كیژه یاریزانی یانه‌كه‌مان به‌شداریان له‌و ڕكابه‌رییه كرد كه چوار له یاریزانانی ئێمه له یارییه‌كانی دیكه یاری ده‌كه‌ن و یاریزانی ڕاكردنی ماوه درێژ نین به‌لاَم ئێمه به‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی ده‌یده‌ین و گرنگ لامان ئه‌نجامه كۆڵمان نه‌داو توانیمان پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنین له دوایی كچانی یانه‌ی دجله جامعه .
ئه‌كره‌م له دوا وته‌ی ووتی ، چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و كچانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامی باشتر و باشتر و ده‌مانه‌وێت له‌م وه‌رزه نازناوه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه .