پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند .
لیژنه‌كه له خشته‌ی دیاری كرا‌و به‌رواری 17 ی كانوونی دووه‌می 2022 ی دیاری كردووه بۆ ده‌ست پێكی گه‌ڕی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغ و له‌و ڕۆژه‌دا شه‌ش یاری به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌و له به‌رواری 18 ی كانوونی دووه‌م به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری دیكه كۆتایی به یارییه‌كانی دێت و تێیداو پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سه‌ماوه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ده‌بێته‌وه .
ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .