‌ڕۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌درید




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رلا یونایتد گه‌ڕایه‌وه‌ شاری‌ مه‌درید و تاكو ئێستاش هۆكاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ڕۆژنامەی‌ دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات  ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ جۆرجینا و منداڵەکانی لە شاری مەدریدە و لە یەکێک لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی پایتەخت نیشتەجێ بووە و بە پێی وتەی‌ چەند شایەتحاڵێک ڕۆناڵدۆسەردانی ئەو چێشتخانەیەی کردووە کە پێشتر کاتێک یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بۆ خواردنی ژەمەکان سەردانی کردووە.

دەیلی مەیل ئاشکراشیکرد، چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ مەدرید چاوەڕواننەکرابوو بووە و تا ئەم ساتەش هۆکارەکەی‌ ڕوون نیە.

ماوه‌یه‌كه‌ ناوی‌ ڕۆناڵدۆ به‌ ڕۆشتن له‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌كو پێوست نییه‌ .


PM:07:23:13/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌