ته‌ندروستی -
لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و چاودێركردنی لەلایەن پزیشك ، ئەم پارێزیانە پێویستن بۆ خۆپارێزی و دابه‌زاندنی به‌رزه په‌ستانی خوێن كه له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سواره پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی باسی ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن.
1- كەمكردنەوەی خوێ بۆ كەمتر لە دوو كەوچك چا لەڕۆژێك
2- وەرزشی مامناوەند پێنج ڕۆژ لەھەفته‌یه‌كدا وەكو ڕۆیشتنی زیاتر لە ٥ كیلۆ مەتر ڕۆژانە، پاسكیلسواری زیاتر لە ١٦ كیلۆمەتر،یان رۆیشتنی ١٠ھەزار ھەنگاو كە لەمۆبایلەكەت بەرنامە ھەیە ھەژماری دەكات.
3- واز ھێنان لەجگەرەكێشان و نێرگەلە كێشان.
4- خواردنی تەندروست وەكو میوە و سەوزە ٤—٥ جار لەڕۆژێك،ڕۆنەكەت زەیتی زەیتون بێ،شیرەمەنی كەم چەوری،كەمكردنەوەی گۆشتی سوور و زیاتر ماسی بێت، كەمكردنەوەی شیرینی كەمتر لە پێنج جار لەھەفتێك.
5- كەمكردنەوەی خواردنەوەی كحول بۆ كەمتر لە ٦ گلاسی گەورەی بیرە یان ٧ گلاسی بچوكی شەرابی سوور نەدرێژایی ھەفتەیه‌كدا.
6- دابەزینی كێش تێكڕایی بارستایی جەستەكەت BMI كەمتر لە ٢٥ بێت و چوارچێوەی كەمەرت كەمتر لە ٩٤ سانتیمەتر لە پیاوان و كەمتر لە ٨٨ لە ئافرەتان بێت.