پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م . شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی تۆپی پێ كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ داڕشتن و پلانی ساڵی نوێ ئه‌نجام دا .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و سه‌ره‌تا كار‌و به‌رنامه‌كانی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن فریا حه‌مه ساڵ خوێندرایه‌وه و دواتر پلان و به‌رنامه‌ی كار بۆ ساڵی 2022 دانرا ، هه‌روه‌ك شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه به گرنگی زانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ته‌واوی كار له‌سه‌ر ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بكه‌ن و ئه‌و ئاسته‌ی به بناغه‌ی یاری تۆپی پێ له‌قه‌ڵه‌م دا و پشتیوانی یانه‌شی بۆ دووپاتكردنه‌وه و هیوایی خواست هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوو فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ندان پاڵه‌وانی گه‌یاندۆته ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان تا پێگه‌یشتوان هه‌ربه‌و شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه به‌رده‌وامبن تا یانه‌ی پێشمه‌رگه پشت به یاریزانی یانه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و فێرگه‌كه‌یان ده‌بێته ئه‌كادیمیایه‌كی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق .