پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی تیمی تۆپی سه‌رمێزی كچانی نوێكرده‌وه .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی سه‌رمێزی كچان ، گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی تیپه‌كه نوێكرایه‌وه .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه ، پیرۆزبایی له به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر و هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ، ئه‌ژین عه‌لی ، ئه‌وین عه‌لی ، مینا حه‌سه‌ن و ئه‌سما عه‌لی كرد بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و هیوایی خواست له‌م وه‌رزه بتوانن نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنن و ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌ن .
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌دی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه و به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری كچه پێشمه‌رگه‌كان سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌یان كرد بۆ ئه‌و پاڵشتی و هاوكاریانه‌ی له تیپه‌كه‌یانی ده‌كات و به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه كه ئه‌وان بۆ ئه‌نجام كۆڵناده‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا نازناوی عێراق بهێننه‌وه شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .