شوڕته‌ پێشه‌نگی‌ بۆخۆی‌ به‌هێزتر كرد - ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوایی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ده‌ یاری‌ ، هه‌فته‌ی‌ هه‌ژده‌ی‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆتایی‌ هات و پاش سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كه‌كانی‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ توانی‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 50 خاڵ و جیاوازی‌ 16 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ته‌ڵه‌به‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ له‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كان به‌ جێگیری‌ بمێنێته‌وه‌ .

یانه‌ی‌ شوڕته‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ نه‌جه‌فی‌ برده‌وه‌ و هه‌رچی‌ ته‌ڵه‌به‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ و مینا بوو به‌ بێ‌ گۆڵ یه‌كسان بوون ، ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ زه‌ورا كه‌ له‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت له‌ یاری‌ دێربی‌ به‌غداد و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ قوه‌ جه‌ویه‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌یان به‌ كۆتاهات .

ته‌واوی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان به‌ خاڵ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :


PM:09:31:12/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌