پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌سته‌كانیان به فه‌رمی واژۆ كرا‌و گۆڕانكاریان له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 ی تشرینی دووه‌می 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ، شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و موسی ڕه‌ووف كاكه برا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ، سه‌یوان جه‌مال و به‌ختیار عه‌بدول باقی بۆ وه‌رزی نوێ ، نوێكرایه‌وه ، ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی تۆكمه كردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كاریگه‌ر ، گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆ كرا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌سته و بانگێشت كردنی یاریزانه نوێكه موسی ڕه‌ووف سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه جیاواز ده‌بێت و ده‌چینه نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزانه‌ی كه یانه‌كانی عێراق بۆ نازناوه‌كه‌ی جه‌نگی بۆ ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك موسی ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی تیپه‌كه و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیار درا به بانگێشت كردنی یه‌ك یاریزانی نوێ بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه .
له درێژه وته‌كانی دا سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، دوایی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی چه‌ند یاریزانێك بڕیار درا كه یاریزان ( ئه‌میر سامر محه‌مه‌د ) بانگێشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه بكرێت كه یاریزانێكی لاوی به‌هێزه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یه‌كێكه له یاریزانه به ئه‌زموونه‌كان له نێو خوله‌كاندا .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و یاریزانه ڕه‌ووف ووتی ، ئه‌میر یاریزانی ڕابردووی یانه‌كانی ( كازمییه ، غاز جنوب ، برایه‌تی و جه‌یش ) بووه و له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناوی تۆمار كراوه .
جێگه‌ی باسه پاش ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌ستانه ، بڕیاره تیپه‌كه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێبكات و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه له وه‌رزی ڕابردوودا ئه‌و تیمه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .