پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئاماده‌كارییه‌كی به‌رده‌وامی تیپه به‌شداره‌كان بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی ئه‌و خوله ئه‌نجام دا كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شداره .
كۆبونه‌وه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 ی كانوونی دووه‌می 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له به‌رواری 28 ی كانوونی دووه‌می 2022 و ده‌ست پێبكات و شێوازی یارییه‌كانی به خول و یه‌ك قۆناغ بێت ، دواتر تیروپشكی یارییه‌كان بۆ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام دراو تێیداو تازه‌پێگه‌یشتوانی بابان میوانداری له چه‌م چه‌ماڵ ده‌كات و شێروانه ده‌بێته میوانی ئاشتی ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كاته شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
له كۆتایش تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی چوار قوڕنه و سیروانی نوێ له شارۆچكه‌ی چوار قوڕنه به یه‌ك ده‌گه‌ن .