پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌فته‌ی هه‌ژده‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به یارییه ئاگرینه‌كان ده‌ستی پێكردوو تێیداو له شاری دهۆك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆزی شاری سلێمانی یاری دێربی كوردستان یان له خوله‌كه ئه‌نجام دا و دوایی یارییه‌كی به‌هێز ئه‌نجامی كۆتایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر به 4-2 گۆڵ كۆتایی هات .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن یاریزانان ( شێركۆ كه‌ریم ، ڕه‌وا یوسف و یاسین سامیه به دوو گۆڵ ) و له خوله‌كه‌كانی 7 و 13 و 27 و 65 تۆمار كران .
هه‌روه‌ك گۆڵه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاسۆ ڕۆسته‌م له خوله‌كه‌كانی 60 و 83 تۆماری كرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش خاڵه‌كانی هه‌ولێر بووه 20 خاڵ و له پله‌ی 12 هه‌مدایه و نه‌ورۆزیش به 16 خاڵ پله‌ی 16 هه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .