پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی نیشان شكێنی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن له مه‌شق و ئاماده‌كاری و بۆ نازناوه‌كانی عێراق مه‌شقه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له نێو هۆڵی تایبه‌ت به نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ، تیمی نیشان كشێنی تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن و سه‌باره‌ت به‌و مه‌شق و ڕاهێنانانه‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه شۆڕش محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری كچه نیشان شكێنه‌كان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی به‌رده‌وام له كێبڕكێی عێراق دایه له پاڵه‌وانێتیه‌كان و له ئێستاشدا و دوایی دیاری كردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاریداین .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق نازناویان به‌ده‌ست هێناوه و چه‌ند كیژه یاریزانێكیان گه‌یشتونه‌ته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، ئه‌وان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ست خستنی ئه‌نجامی به‌رچاوتر و به‌هێزتر تا ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بكه‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌واوی هاوكاری تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هۆڵی یانه‌كه‌شیان كه تایبه‌ته به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كان و ئه‌و كه‌شه‌ی بۆ ڕه‌خساوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری ده‌كرێت .
دواجار شۆڕشی ڕاهێنه‌ر سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد له پاپی ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییانه‌ی له تیپه‌كه‌یانی ده‌كه‌ن .