پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مجار نه‌رمییه‌ك ده‌نوێنێت و ده‌ڵێت پێویستم به بیركردنه‌وه‌یه.
لە هه‌واڵێكی نوێ‌دا هەندێک لە راپۆرتە ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن کە مباپێ بۆ جاری یەکەمە لەبارەی ئەگەری مانەوە لە پاریس نەرمییەک بنوێنێت و دەڵێت پێویستیم بە بیرکردنەوەیە.
ئەو ڕۆژنامانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بە دوور نازانرێت که مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە.
ناسر خلێفی سەرۆکی یانه پاریسییه‌كه دەستەوارەیەکی خەیاڵی بۆ ئێمباپێ ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لانیکەم رۆیشتنی یاریزانەکە لە پاریس بۆ چەند ساڵێک دوابخات.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانەی وای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کردووە بیر لە زیدان بکەنەوە و بیکەنە راهێنەری یانەکەیان، ئەوەیە کە پێیانوایە بە هاتنی ئەو کیلیان ئێمباپێ لە یانەکە دەمێنێتەوە، کە هەمیشە گوتوویەتی "خەونی منە لە ژێر سەرپەرشتی زیداندا یاری بکەم