ته‌ندروستی -
توێژه‌ره‌وه‌كان له ئه‌سیوبیا و ئه‌ڵمانیا و هندستان ڕایانگه‌یاند پێكهاته‌یه‌كی چالاك له‌ناو گوڵی" گوڵاڵه سوره"دا هه‌یه یارمه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌دات، ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌كێكه له بڵاوترین نه‌خۆشییه‌كان له چه‌ند وڵاتێكی كه‌مه‌ره‌ی و نیمچه كه‌مه‌ره‌ی.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌نها له ساڵی 2020 جا نزیكه‌ی 241 ملیۆن كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون و به‌هۆیه‌وه 627 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نوێترین ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی زانكۆی" ئه‌دیس ئه‌بابا ی ئه‌ندنوسی و زانكۆی علیكره ی ئیسلامی له هندستان و زانكۆی هال ی ئه‌ڵمانی " له گۆڤاری" مۆلیكیولز" له‌سه‌ر كایگه‌ری ئه‌م گوڵه له‌سه‌ر توشبووان به نه‌خۆشی مه‌لاریا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
گوڵی" گوڵاڵه سوره" كه جۆرێك گوڵی خۆڕسكه، پسپۆڕان گه‌ڵای ئه‌م جۆره گوڵه‌یان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكردۆته‌وه كه توشبوون به مه‌لاریا و به‌شێكی دیكه‌یان ده‌رمانی " كلۆرۆكین"یان پێدراوه ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌گه‌ر چی گه‌ڵای ئه‌م ڕوه‌كه هاوشێوه‌ی ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری به‌هێزی نه‌بووه به‌ڵام كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری مشكه توشبووه‌كان به مه‌لاریا.
پێده‌چێت هۆكاری كاریگه‌ری ئه‌م گه‌ڵایه له‌سه‌ر توشبووانی مه‌لاریا بۆ هه‌بوونی مادده‌ی" ئه‌نیمۆنین" بگه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن گوڵی گوڵاڵه سووره دروست ده‌كرێت و ئه‌و كاته ئه‌م پێكهاته‌یه دروست ده‌بێت كه ڕوه‌كه‌كه به‌ر جه‌سته بكه‌وێت.