پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕۆژی دوو شه‌ممه 10 ی كانوونی دووه‌می 2022 گه‌ڕێكی دیكه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و له‌و ڕۆژه یاری دێربی كوردستان له شاری دهۆك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌ورۆز و هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌رچی له هه‌مان كاته نه‌فت میسان و نه‌فت به‌سره له سه‌ر یاریگه‌ی میسانی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌چێت ، پاشان سه‌ناعه میوانداری له نه‌فت وه‌سه‌ت ده‌كات و دواتر شوڕته‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری له نه‌جه‌ف ده‌كات و ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:00 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتژمێر 8:00 ی شه‌وی هه‌مان ڕۆژ و له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه زه‌ورا ده‌بیته میوانی قوه جه‌ویه .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه و له ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 ی كانوونی دووه‌م پێنج یاریی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
دیوانیه × ئه‌مانه به‌غداد
سامه‌را × زاخۆ
قاسم × نه‌فت
ته‌ڵه‌به × مینا
كاره‌با × كه‌رخ