پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ئه‌نجام دا .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 8 ی كانوونی دووه‌می 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو تیم به پێكهاته‌ی جیاواز یاریان كردوو ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كه‌ش به 6-4 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئێستادا به ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق درێژه پێده‌دات .