‌پەتاتەی سەوز مەترسیدارە ؟



ته‌ندروستی‌ - 

گرنگە بزانین کە هۆکاری سەوزی ڕەنگی پەتاتە پێکهاتەیەکەبەناوی solanine، به‌ڵام ئایا سۆلانین چیەو بۆچی دروست دەبێت؟

سۆلانین solanine: پێکهاتەیەکی کیمیایی تاڵە کەهەندێک ڕووەکی وەک پەتاتە، باینجان، تەماتە، وەک چەکێک بۆ بەرگری لەخۆیان دروستی دەکەن دژی کەڕو و مێرووەکان.

ئه‌مه‌ مادده‌یه‌كی ژەهراویەو مێروو و کەڕوەکان بەسروشتی خۆیان دەیناسنەوەو لەهەر ڕوەکێکدا هەبێت لێی دووردەکەونەوە، بەم شێوەیەش ڕووەکەکە سەلامەت دەبێت، ئەم مادەیە لەزۆر ڕوەکدا هەیەو لەپەتاتەشدا بەڕەنگی سەوز دەردەکەوێت .

بەڕێژەی 2-5 میلیگرام بۆ یه‌ك كیلۆگرام لەکێشی لەش مرۆڤ توشی ژەهراوی بوون دەکات و لەسەروی 5 میلیگرام بۆ یەک کیلۆگرام لەکێشی لەش مەترسی گەورە دروست دەکات، زۆربەی ئەو مادەیەش لە توێکڵەکەیدایەو دەتوانرێت پێش کوڵاندنی توێکڵ و چەکەرەو هەر بەشێکی تری سەوزی پێوەیە لاببرێت،چونکە بەکوڵاندن لەناو ناچێت.

ئا:ئومێد محمد : ل--چاودێری وسەلامەتی خۆراک. ب،خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە


PM:06:57:08/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌