پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووباره توانی مێژوویه‌كی ئاڵتونی بۆ خۆی تۆمار بكات پاش ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵ و له‌سه‌ر ئاستی پیَشكه‌وتوان پله‌ی دووه‌می یانه‌كانی له پاڵه‌وانێتی كاراتێی عێراق مسۆگه‌ر كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 كانوونی دووه‌می 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سۆلاڤ ، دوا ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ و پێشكه‌وتوانی كوڕان به‌ڕێوه چوو ، له درێژه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتوان ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵ به‌شداریان كردوو توانیان به كۆی 38 خاڵ پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه كردوو له‌گه‌ڵ كه‌مترین ئاماده‌كاری توانی زۆرترین ئه‌نجام بده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیپه‌كه‌یان ، ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێَشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له ساڵی نوێ‌دا تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رگی سپی نوێی پۆشی و متمانه‌ی ته‌واومان دایه تیمی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی پێَشكه‌وتوان و ئه‌و متمانه‌یه ئه‌وانی گه‌یانده لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و یه‌كێك له ئه‌نجامه گرنگه‌كانیان له ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی عێراق به‌ده‌ست هێنا كه پله‌ی دووه‌می بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق .
مورادی ووتیشی ، له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی پێشمه‌رگه كراوه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان نوێن كه ته‌نیا شڤان عوسمانی پاڵه‌وان كه بێ هیچ پالاَوتنێك له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا و به‌هۆی پێكانی نه‌مان توانی به‌شداری پێبكه‌ین ده‌نا به دڵنیایی نازناو بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه ده‌بوو .
هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی پێدا له دوایی كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتییه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێن و بڕیاری كۆتایش له لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌ری یه‌كێتییه‌كه ده‌درێت كه ئێمه له ئێستادا نامانه‌وێت قسه له‌سه‌ر گه‌یشتنی هیچ یاریزانێكمان بكه‌ین بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین گۆڕانكاری ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی به‌رده‌وامین له ئاماده‌كاری و پێمان ڕاگه‌یاندراوه كه پاڵه‌وانێتی كچان ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان كردنی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی كچانی عێراق له هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمیته .
دواجار سوپاسی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كرد له پای ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی كه پێشكه‌شی تیپه‌كه‌یانی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك ماندوو بونه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هاوپیشه‌ی به‌رز نرخاند .