پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كه‌نه ولاَتی تونس به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له چل هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی .
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 15 ی مانگی شوبات ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 27 ی ئه‌و مانگه كۆتایی بێت ، یانه‌ی پێشمه‌رگه شان به شانی یانه‌ی غاز جنوب له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شداره و سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانیش به ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی له 20 یانه پێك دێن ، له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی بڕیاری داوه كه تا به‌رواری 5 ی مانگی شوبات ده‌رگای به‌شداری بۆ یانه‌كان به كراوه‌ی بهێڵێته‌وه .
یه‌كێتییه‌كه له به‌رواری 23 ی ئه‌و مانگه تیروپشكی یارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش له ولاَتی به‌حرێن و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌روه‌ك 20 یانه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه نوێنه‌رایه‌تی 12 ولاَتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن كه بریتین له ( الترجي، مستقبل المرسى (تونس)، الكويت، كاظمة (الكويت)، خيبل، الشعلة (اليمن)، الأهلي طرابلس، السويحلي (ليبيا)، السيب، الكامل والوافي ( سلطنة عمان)، الريان، الأهلي (قطر)، سنجل، خدمات جباليا (فلسطين)، غاز الجنوب، البيشمركة ( العراق)، داركليب (البحرين)، الترجي (السعودية)، شباب الحسين (الأردن)، الأولمبي الميلي الكتامي (الجزائر).