پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك ئه‌نجام دا‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات .
له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك به یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و بڕیاره هه‌ردوو تیم پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 8 ی كانوونی دووه‌م و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك بگه‌نه‌وه له دووه‌م یاری دۆستانه‌یاندا .