كۆمیته‌ و كاتای‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ سێهه‌م بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ لقی‌ كه‌ركوكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ وه‌رزشی‌ یانه‌ی‌ سۆلاڤ ، پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ بۆ ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام دا .

له‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ 200 یاریزان له‌ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمیته‌ تێیدا به‌شدار بوون و دوایی‌ كێبڕكێییه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی‌ خورماڵ توانیان پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی‌ دووه‌م بۆ یانه‌ی‌ كه‌ركوك بوو ، ئه‌مه‌و كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ سێهه‌م و جامی‌ سێهه‌می‌ یان به‌رز كرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ تیپه‌كه‌یان شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیپه‌كه‌مان وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری‌ نه‌كردبوو به‌لاَم كێبڕكێی‌ ته‌واومان كرد و هه‌وڵمان دا ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین كه‌ خۆش به‌ختانه‌ یاریزانان توانیان له‌ ڕكابه‌ریی‌ و ئه‌نجامه‌كان دوور نه‌بن و شایته‌ پله‌ی‌ سێهه‌م مسۆگه‌ر بكه‌ن .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ دووباره‌ ده‌چنه‌وه‌ نێو كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كان و بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ و پێشكه‌وتوان یاری‌ ده‌كه‌ن .


PM:09:39:06/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌