پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له كۆی چوار یاری سێ یاری به‌ڕێوه چوو .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6 / 1 / 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی سۆران و كۆلێژی كشتواڵ له شاری دهۆك سێ یاری له یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه به‌ڕێوه چوون و تێیداو یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك به ئه‌نجامی 0-5 گۆڵ له یانه‌ی سنوور یان برده‌وه و هه‌رچی كچانی گاره‌ش بوو به ئه‌نجامی 0-16 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌ولێر توشی شكست هاتن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌واندووز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له كچانی شێخان یان برده‌وه و یاری نێوان یانه‌كانی شێروانه و پیره‌مه‌گرون-یش ئه‌نجام نه‌درا كه بڕیار بوو له نێو هۆڵی ساڵح عه‌لی شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت .