‌نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەستگیرکرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2022، پۆلیسی ئوسترالیا نۆڤاک جۆکۆڤیچی ئەستێرەی سڕبییان دەستبەسەر کردووە و نەیهێشتووە بچێتە نێو وڵاتەکەوە. 

پاش ئەوەی نۆڤاک جۆکۆڤیچ بڕیاریدا بەژداری لە پاڵەوانێتیی ئوسترالیای کراوە بکات، لە کاتی گەشتکردنیدا بۆ وڵاتی ئوسترالیا، لەلایەن پۆلی ئوسترالیاوە بە بیانووی ئەوەی ڤاکسینی نەکردووە، دەستگیرکراوە.

پاش ئەم ڕووداوەش سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: "یاسا یاسەیە و بۆ هەموو کەسێک وەک یەک جێبەجێ دەکرێت". 

پاش ئەوەی دوێنێ ئوسترالیا ڕیکۆردێکی نوێی لە وڵاتەکەدا تۆمار کردووە و 64 هەزار و 758 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسە نوێیەکە بوون، ئوسترالیا ڕێکارەکانی دژ بە ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆن توندکردووەتەوە.



PM:07:14:06/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌