پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك و له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی ڕێكه‌وتی 6 و 7 ی كانوونی دووه‌می 2022 پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی ( تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان ، خوار 21 ساڵ و پێشكه‌وتوان ) ی كوڕان ئه‌نجام ده‌دات ، یه‌كێتییه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراقی ئاگادار كردۆته‌وه و ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش واده‌ی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه و كاته‌كه‌ی به گونجاو نازانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماوه‌یه‌كی كه‌مه له پاڵه‌وانێتی ئاسیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له واده‌یه‌كی كه‌م بڕیار دراوه یانه‌كان به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیمی كاراتێی یانه‌كه‌یان مورادی ووتی ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیارمان داوه ته‌نیا له ئاستی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌شداری بكه‌ین كه ئه‌وه‌ش بناغه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ یاریزانان و ده‌توانین هه‌ر به‌و ئاسته به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتوان بكه‌ین .
ناوبراو درێژه‌ی به وته‌كانی دا‌و ووتی ، له واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی ساڵ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆرێك له یاریزانان له تاقیكردنه‌وه‌دان كه ته‌نانه‌ت ماڵباتی یاریزانان ڕێگه ناده‌ن داهاتووی مناڵه‌كانیان ڕۆشن نه‌بێت هه‌ربۆیه كێشه‌ی بۆ زۆرێك له یانه‌كان دروست كردووه ، ئه‌رسه‌لان ووتیشی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه له‌و ئاستانه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ولاَتی عه‌ره‌بی له مانگی 3ی ئه‌م ساڵ و له ولاَتی تونس ده‌كات و هه‌روه‌ك به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا ده‌كه‌ن له مانگی 6 ی ئه‌م ساڵ له ولاَتی صین و بۆ خوار 21 ساڵیش به‌شدار ده‌بن له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان كه له ولاَتی توركیا و له مانگی 8 به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار ئه‌رسه‌لان مورادی ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری پێویستی نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یاریزانانمان زۆر به په‌رۆشن بۆ ده‌ست خستنی ئه‌نجامه‌كان و گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .