پێشمه‌رگه سپۆرت -
لۆكا مۆدریجی كرواتی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلایی كرده‌وه و هه‌ر له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ واز له یاریكردن ده‌هێنبَت.
پێگەی گۆڵی ئیسپانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لوکا مۆدریج بڕیاریداوە بۆ وەرزێکی تر لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت و دەیەوێت تا تەمەنی 37 ساڵی بەردەوام بێت و دواترهه‌ر له یانه‌ی شاهانه كۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت.
پێگەی گۆڵ ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی مۆدریچ تا هاوینی 2022 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کارایە و ئەوەی زانراوە باشترین یاریزانی جیهان لە 2018 نایەوێت یاریگای بێرنابیۆ بەجێبهێڵێت و تا هاوینی 2023 درێژە بە یاریکردن دەدات.