تهندروستی -
ئەگەر شانت ئازاری هەیە و ئازارەکەش شەوان زیاتر دەکات کە لە سەری دەنووی، یان کاتێک بە ئاراستە جیاجیاکاندا شان دەجووڵێنیت، ئەوە پێناچێت ئازارەکەت لە فەقەراتی ملەوە سەرچاوەی گرتبێت، بەڵکو بە ئەگەری زۆر گرفتی ژێ و بەستەرەکانی دەوروبەری جومگەی شانە، لهم بارهیهوه دكتۆر سەروەر سالار پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم زانیاری زیاتر لهم بابهتهدا باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" سەرچاوەی ئازارەکەش بەزۆری هەوکردنی ئەو ژێ و بەستەرانەیە کە بەشە جیاکانی جومگەکە پێکەوە دەبەستن، یان ئەو ماسولکانەی بە دەوریدان، هەوکردنی بەستەرەکەی شان و سەوەفانی ئێسکەکانی پێکهێنەری جومگەکە، لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا کلس دەکەن، ئەم کلسە زیاتر ناو جومگەکە تەسکدەکاتەوە و زیاتر ژێ و شانە نەرمەکان بریندار دەکات."
هاوكات هەندێکجار داخوران و هەوکردنی ئەم ژێ و بەستەرانە بە دڕان یان پچڕانیان کۆتایی دێت و گرفتەکە ئاڵۆزتر دەکات، لهگهڵ ئهوهشدا مەرج نییە ئەم هەوکردن و دڕان و پچڕانە تەنها بەهۆی زەبرەوە بێت، بەڵکو زۆرکات هۆکارێکی ئەوتۆ شک نابەیت و وا دیارە بە تێپەڕینی کات شانەکان تووشی ستۆک بوون و داخوران و سووربوونەوە هاتوون، وەکو لە خانمان بە ئیش و کاری زۆری ناوماڵ یان پیاوان بە هۆی جۆری پیشەکەیان، بە گشتی ئەو جووڵانەی دەست و قۆڵ بەرزتر دەکەنەوە لە ئاستی شان (وەکوو خانمێک کە پەنجەرە و شوێنە بەرزەکانی ماڵەوە دەسڕێت یا وەستایەک کە کاری جپسم بۆرد دەکات و هەر پیشەیەک ئەم جووڵەیەی شان و قۆڵی زۆر تێدا بێت).
دكتۆر سهرهوهر باس لهوه دهكات دەستنیشانکردنی ئهم حاڵهته لەلایەن پزیشکی ئیسک و جومگەوە دەبێت و چارەسەریش ئەو دیاری دەکات بە چارەسەری فیزیایی و دەرمان، چونكه ئێمەی پزیشکی پسپۆڕ وەکوو ئەزموونی خۆمان سەرنجمان داوە ئەوانەی دەرزی دژە هەوکردن دەکەین بۆ شوێنی هەوکردنی بەستەرەکەیان، سوودێکی بەرچاو دەبینن و بەزوویی دەست بە چاکبوون دەکەن.