پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێڕاق ئه‌نجام دا و توانی خالێك له یانه‌ی شوڕته وه‌ربگرێت .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه و پاش نیوه‌ڕۆژی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 ی كانوونی دووه‌می 2022 له نێو هۆڵی به‌سره ، هه‌ردوو تیپی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شوڕته‌ی به‌غداد ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان خاڵێك له یانه‌ی شوڕته وه‌ربگرن دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری به 3-2 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی به‌غداد به كۆتاهات .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه حه‌بانیه به ئه‌نجامی 3-1 گێم له غاز جنوبی برده‌وه و جه‌یش-یش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی له به‌حری وه‌رگرت .