پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەڕمی با ماوەیەكی درێژتر توانیان پارێزگاری لە ئەنخێل كۆریای هێرشبەریان بكەن و گرێبەستەكەیان نوێ كردەوە.
لە پێگەی تایبەت بە خۆیان ڕۆخی بلانكۆس ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە، لەگەڵ هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنخێل كۆریا گەیشتونەتە ڕێككەوتن و گرێبەستەكەیان تا هاوینی 2026 لەگەڵ یانەكەدا نوێ كردۆتەوە.
ئەنخێل كۆریا لەم وەرزدا لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانی 19 یاری ئەنجام داوە و شەش گۆڵی تۆمار كردووە و چوار گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە، لە چامپیۆنسلیگش لە كۆی شەش یاری تەنیا یەك گۆڵی تۆمار كردووە.