پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ له ئاماده‌كاری دایه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره یانه‌ی پێشمه‌رگه سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات و له یه‌كه‌م یاری دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی برادۆستی كه‌ركوك ده‌كات كه له ڕیزی پله دووی یانه‌كانی كوردستان و عێراق یاری ده‌كات .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت و پاشان تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 و 8 ی تشرینی دووه‌می 2021 له شاری هه‌ولێر و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك دوو یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كانیان ، ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به ئاستێكی به‌رز بینرا و توانیمان زۆرترین سه‌ركه‌وتن و زۆرترین ژماره‌ی گۆڵ تۆمار بكه‌ین هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت باشتر و باشتر له قۆناغی دووه‌م ببینرێن و تیپه‌كه‌مان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و قۆناغه .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌هۆی نه‌بوونی تیمی ئاماده له شاری سلێمانی نه‌یان توانیوه یاری دۆستانه ڕێك بخه‌ن و هه‌ربۆیه یارییه دۆستانه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ( برادۆست و دهۆك ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه له ڕابردوو كابتنی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بووه و مێژوویه‌كی پڕ به‌رهه‌می له یانه‌كه تۆمار كردووه ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی ته‌واوی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان ده‌كات و هه‌ربۆیه سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆك و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه به ده‌م داواكارییه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان دێن هه‌مووان به یه‌ك ده‌ست ده‌مانه‌وێت قۆناغه سه‌خته‌كه ببڕین و بگه‌ینه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو .