پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی یارییه‌كی به‌هێز توانی خاڵێكی گرنگ له به‌حری خاوه‌ن یاریگه وه‌ربگرێت .
یارنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بریتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، شوڕته ، جه‌یش و به‌حری ) له شاری به‌سره و له نێو هۆڵی به‌سره به‌ڕێوه ده‌چێت و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی به‌حری خاوه‌ن یاریگه بوونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی به‌حری به ئه‌نجامی 3-2 گێم توانی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌حری به 2 خاڵ و پێشمه‌رگه به خاڵێك ڕازی بوون .
پاش ئه‌نجام دانی یاریه‌كه‌شیان سه‌ركه‌ش جه‌بار ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ ماندووبونێكی زۆری ڕێگه تا گه‌یشتنمان به شاری به‌سره یاریزانانی ئێمه ئاستێكی به‌رزیان هه‌بوو توانیمان دوو گێم به‌ده‌ست بهێنین كه به‌و ئاسته به‌رده‌وام بین چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م له یارییه‌كانی داهاتوو باشتر ببینرێین .
سه‌ركه‌ش وتیشی ، یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغ زۆر به‌هێزن و یانه‌كانی جه‌یش ، به‌حری و شوڕته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕیزه‌كانیاندایه .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌مان كۆمه‌ڵه یانه‌ی جه‌یش به 3 گێمی بێ وه‌لاَم له شوڕته‌ی برده‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و حه‌دیسه یاری ئه‌نجام نه‌دراو یانه‌كانی غاز جنوب و حه‌بانیه به براوه هه‌ژمار كران .
جێگه‌ی باسه بڕیاره له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیم بگاته دواقۆناغی خوله‌كه و پاشان جامی یه‌كه‌می به پاڵه‌وان ده‌درێت و ده‌بێته خاوه‌ن سێ خاڵ و ئه‌و خالاَنه هه‌ژماره ده‌كرێت بۆ تیمی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌ی .