پێشمهرگه سپۆرت -
تۆماس توخێل راهێنەری یانەی چێڵسی له بارهی داهاتووی لوكاكۆوه دهڵێت لە پشت دەرگا داخراوەکاندا کێشەکانمان چارەسەر دەکەین .
چهند ڕۆژێك پێش ئێستا لۆكاكۆ له لێدوانێكیدا ئاماژهی بهوه كردبووه كه ئاسوده نییه له چێڵسی .
تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی چێڵسی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەی لیڤهرپوڵ وت له بارهی لۆكاكۆ وهتی : لوکاکو یاریزانی ئێمەیە، ئەو بە یاریزانی ئێمە دەمێنێتەوە، ئێمە هەمیشە یاریزانەکانمان دەپارێزین و کاتێک بەمشێوەیە بڕیار دەدەین، سەرەتا پێویستە دۆخەکە هەڵبسەنگێنین نەک گوێ لە میدیاکان و فشارەکان بگرین، بەڵکو تێبگەین چیگوت و بۆچی ئەوەی گوت .
راهێنەرە ئەڵمانییەکەی یانەی بلووز، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی هەمیشە رێگەیەک بۆ گەڕانەوە هەیە، هەوڵدەدەین لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین .