نیشانه‌كانی ژەهراویبوون بە ڤیتامین دی



ته‌ندروستی‌ - 

رەنگە زۆربەتان سوودەکانی ڤیتامین دی بزانن، بەڵام لەوانەیە گوێبیستی زەرەر و زیانەکانی زۆر وەرگرتنی ئەو ڤیتامینە نەبوبن، دکتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به‌م ڤیتامینه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

لەبەرئەوەی ئێستا خەڵک بە گشتی ڕووی لە بەکارهێنانی ڤیتامینەکان و بەتایبەتی ڤیتامین دی کردووە دەشێ زۆر بەکارهێنانیان بێ پرس و ڕاوێژی پزیشک زیان لەکەسەکە بدات.

دکتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان ده‌ڵێت" ژەهراوی بون بە ڤیتامین دی کە کاتێک ڕوودەدات بڕێکی زۆر ڤیتامین دی بدرێت بە منداڵ زیاد لەوەی کە پێویستیەتی هەر وەک لەو ڕۆژانە لە منداڵێک بینیم کاتێک جورعەیەکی زیاتر لەوەی پێدرا بو کە پزیشک بۆی نوسی بو ( ڕۆژانە پێنج ئەوەندەی دەدرایێ کە بۆی نوسرا بو وە بۆ ماوەیەکی درێژ بە هۆی گۆڕینی جۆری قەترەکە کە جورعەکەی زیاتر بو لەوەی بۆی نوسرابوو)"

نیشانەکانی بریتین لە:

-سەرئێشە
-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
-دواکەوتنی گەشە
-هیڵنج و ڕشانەوە
-سکئێشە
-قەبزبوون
-زۆر ئاو خواردنەوە و زۆر میز کردن
-وشکبوونەوە 
-کێشەکانی گورچیلە و دروست بونی بەرد
- هەندێ نیشانەی تر.

بەکورتی بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتە دووبارە نەبێتەوە ئەم رێمماییانە جێبەجێبکە:

1-هیچ دەرمانێک بێ ڕاوێژی پزیشک بەکار مەهێنە.
2- جۆری قەترە و شروب و دەرزییەکان جیاوازن لە بڕی ئەو ماددەی تێیدایە بۆیە هەر ئەو جۆر و بڕە بەکار بێنە کە بۆ منداڵەکەت نوسراوە.
3- هەر منداڵێک لە دوای لە دایک بونەوە تا ساڵێک پێویستی بە ٤٠٠ یەکە لە ڤیتامین دی هەیە ئەگەر شیری دایک بخوات ، دوای ساڵێک دەبێتە ٦٠٠ یەکە.
4- ئەو منداڵانەی بە پشکنین دەردەکەوێت ڤیتامین دی یان کەمە پێویستیان بە بڕێکی زیاتر ڤیتامین دی هەیە وە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو کە پزیشکەکەی بۆی دەنوسێت.



PM:07:06:03/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌