پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌ره‌و شاری به‌سره به‌ڕێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و ئاسته كه بڕیاره یارییه‌كانی له ڕۆژانی 3 تا 5 ی كانوونی دووه‌می 2022 له شاری به‌سره به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌ش جه‌بار حه‌بیب ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان له یه‌كه‌م قۆناغ توانی سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌مان گه‌یشتینه یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغ ، هه‌روه‌ك سه‌ركه‌ش ئاماژه‌ی پێدا دووباره ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه و به‌شداری له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ده‌كه‌ن كه یارییه‌كانی به قۆناغی ئاگرین ناوزه‌ند ده‌كرێت و یانه‌كانی ( به‌حری و شوڕته و جه‌یش ) ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه .
جێگه‌ی باسه له یه‌كه‌م یاری دا تیپی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 3 ی كانوونی دووه‌می 2022 ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی به‌حری ببنه‌وه و دواتر و له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا جه‌یش و شوڕته یاری ده‌كه‌ن .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان :