پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر داوای كۆنتی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه یانه‌ی تۆتنهام ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید واژوو بكات.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشكرای كردووه ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی سوپەری کردووە بۆ یانەکەی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانە لەندەنیەکە لە ئێستادا ئامانجیان گرێبەستکردنە لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی .
زە سەن له كۆتایشدا ئاشكرای كردووه کۆنتی سەرسامە بە ئاستی گریزمان بەڵام پەلکشێکردنیشی ئەستەمە چونکە لە گواستنەوەی زستانەدا ئەگەر هەوڵی گواستنەوەی بدەن دەبێت بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکەن لە پێناویدا.