تهندروستی -
ههموان له قۆناغێكدا ئهگهری توشبوونمان ههیه به خهمۆكی، بهڵام گرنگ ئهوهیه زوو چارهسهر بكرێت دۆخهكه و زیاتر تهشهنه نهسهنێت، دكتۆره لاڤە پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان لهم بابهتهدا به چهند خاڵێك ڕێنمووی ئهو كهسانه دهكات كه توشی خهمۆكی بوون بۆ ئهوهی زوو چارهسهر وهربگرن.
1- باسکردنی بابەتی خەمۆكی یەكە: واتە ئەگەرهەواڵێكی ناخۆشت بیست یان ڕوداوێكی ناخۆشت بەسەرهات هەوڵبدە بۆكەسێكی متمانە پێكراوی باس بكەیت و لەوانەیەپێویست بكات بگریت بۆ دەربڕینی هەستەكان.تەنها باس كردنی هەستەكانمان بەڕێگەیەكی سروشتی دادەنرێت بۆبەرەنگاربونەوەی ڕوداوەكان.
2- خۆخەریکردن: وەرزش كردن شتێكی باشە وەك ڕۆشتن كەیارمەتیدەرە بۆمانەوە بەچالاكی. شتێكی باشە خۆت خەریك بكەیت بە ئیش وكارە وە تابەدوربیت لە بیرۆکە نەرێنییەکان كە هەستی خەمۆكیت زیاد دەكات.
3- خۆراكی تەندروست: هەوڵبدە خۆراكێكی هاوسەنگی پڕ بەها بخۆیت تەنانەت ئەگەرهەست بە برسێتی نەكەی وەك سەوزەومیوە چونكەبەهۆی خەمۆكی یەكەوە لەوانەیە كێشت دابەزێت وهەندێك لە ڤیتامینەكان لەدەست بدەیت كەبەمەش باری خەمۆكی یەكەت خراپتردەبێت.
4- خۆت لەماددە كحولی یەكان بەدوربگرە: بەكارهێنانی ماددەكحولی یەكان خەمۆكی خراپتردەكات وزیانی جەستەیی هەیە.
5- بەباشی بنوو: هەوڵبدە نیگەران نەبیت ئەگەرتوشی بێخەوی بویت چونكەئەوەنیشانەیەكی خەمۆكی یە بەڵكو هەوڵبدە ڕێنماییەکانی خەوێکی تەندرووست جێ بەجێ بکەیت.
6- چارەسەری هۆكارەكە بكە: ئەگەربڕوات هەیە هۆكاری خەمۆكی یەكە دیاروڕوونە ئەوا هەوڵی چارەسەری كێشەكەبدە وەك نوسینەوەی كێشەكە پاشان بیركردنەوەلەڕێگەچارە .
7- هەوڵبدە گەشبین بیت و خۆت بەدووربگرە لە بیرۆکەی نەرێنی بەبیرخۆت بهێنەرەوە:
كەبەئەزمونێكدا تێدەپەڕیت كە كەسانی تر پێش تۆپیاتێپەڕیوون.بێگومان ڕزگارت دەبێت لەم بارودۆخە هەرچەندە باوەڕكردنت بەم ڕاستی یە لەوانەیە گران بێت.خەمۆكی ئەزمونێكی بەسودە بۆهەندێ كەس كە زۆر بەهێزتر و بە توانا تردە بن لەخۆڕاهێنان لەبارودۆخە ناهەموارەكاندا , هەروەها یارمەتی بینینی پەیوەندیەكان بەشێوەیەكی ڕونتردەدات. لەوانەیە خەمۆكی یارمەتی بڕیاردان و گوراِنكاری گرنگ لەژیانتدا بدات كە لەوەوپێش خۆت لێ بەدورگرتبوو.