پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 10 ی كانونی دووه‌می 2022 یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا به دواخستنی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه و واده‌كه‌ی بۆ 16 ی هه‌مان مانگ دواخست .
سه‌باره‌ت به دواخستنی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری چڕدایه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و پلانی ڕاهێنه‌ر بۆ خوله‌كه جێگیر بوو ، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاگاداری كردین له دواخستنی یارییه‌كانی ڕاهێنه‌ر بڕیاری دا به گۆڕانكاری له مه‌شقه‌كان و له ئێستادا تیپه‌كه‌مان مه‌شقه‌كانی جیاواز ئه‌نجام ده‌دات تا بتوانین له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و بتوانین بگه‌ینه خولی نایابی یانه‌كانی عێراق .