پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك كلاسیكۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌رشیتانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاوی له تواناكانی خۆسیه لویس گایای به‌رگریكاری یانه‌ی ڤالێنسیایه و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی جۆردێ ئه‌لبا له یانه‌كه‌یدا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت ڕكابه‌رییه‌كی توند بكات له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌م زستانه‌دا چونكه یانه‌ی شاهانه‌ش به توندی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی ڤالێنسیا داوای 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی.