‌لوكاكۆ ئاسودە نییە لە چێڵسی


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆمیلۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێڵسی خۆشحاڵ نییە لە یانەكەیدا و هیوادارە كە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان. 

لوكاكۆ هاوینی ڕابردوو لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە بڕی 97 ملیۆن ونیو پاوەند گەڕایەوە یانەی چێڵسی لەندەنی.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ پێگەی سكای سپۆرتی بەڕیتانی لوكاكۆ دەڵێت: من لە ڕووی جەستییەوە زۆر باشم ، بەڵام خۆشحاڵ نیم بە دۆخی خۆم لە یانەی چێڵسی. تۆخێل بە شێوازێكی دیكە یاری دەكات ، بەڵام من هەرگیز خۆم بە دەستەوە نادەم چونكە من پیشەگەرم.

لوكاكۆ بەردەوام دەبێت لە قسەكانی و  ئاشكرای دەكات كە ئەوەی كە هاوینی ڕابردوو ڕویدا نەدەبوو بەو شێوەیە ڕووی بدایە و بەو شێوازە لە ئینتەر  بڕۆشتمایە چونكە پێم وایە كاتێكی گونجاو نەبوو.

لوكاكۆ دەشڵێت: ئێستا كاتێكی گونجاوە كە هەستەكانم دەرببڕم ، ئینتەرمیلان بەردەوام لە دڵمدایە و من دڵنیام ڕۆێك دەگەڕێمەوە ئەو یانەیە، چونكە من عاشی ئیتاڵیا و هاندەراكانیم ، داوای لێبوردنێكی گەورە لە هاندەرانی ئینتەرمیلان دەكەم و دەبوو بە ڕێگەیەكی جیاوازتر ماڵئاواییم لێ بكردنایە.



PM:03:58:31/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌