ته‌ندروستی -
دكتۆره تاتیانا رازوموفسكایا پسپۆڕی بواری خۆراكی ڕوسی باس له‌وه ده‌كات" فستق سوودی بۆ دڵ و ملوله‌كانی خوێن و سیستمی به‌رگری له‌ش و سوتاندنی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش هه‌یه"
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی نۆفۆستی ڕوسی تایبه‌ت به هه‌واڵ ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له‌ناو فستقدا گه‌رمۆكه‌ی زۆر هه‌یه و یارمه‌تی خێراكردنی زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش ده‌دات و كاری دڵ و ملوله‌كانی خوێت چالاك ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" گرنگترین ڤیتامینه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو ئه‌م جۆره چه‌ره‌سه ڤیتامین B7 بیۆتین ه كه یارمه‌تی مژینی پرۆتین و سوتانی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش ده‌دات و كلیلی زینده‌چالاكیه‌كانی له‌شه، له‌كاتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه چه‌ند گرفتێك له‌سه‌ر قژ و پێست ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌سه‌كه توشی خه‌مۆكی ده‌بێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خشی ناو خوێن.
له‌ناو فستقدا بڕێكی زۆر له پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت سوود له پێكهاته‌كانی ئه‌م جۆره‌ی چه‌ره‌س ببینێت ئه‌وه كه‌سانی گه‌وره ده‌توانن 15 ده‌نك و منداڵان 7 ده‌نكیان پێبدرێت و 100 گرام له فستق 550-560 كالۆری گه‌رمۆكه‌ی تیادایه.