پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 31 ی 12 ی 2021 و 1 / 1 / 2022 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شانزه‌یه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت .
له ڕۆژی هه‌ینی و كاتژمێر 1:45 خوله‌ك سامه‌را میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات و پاش 15 خوله‌ك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌غداد ، یانه‌كانی شوڕته‌ی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و به‌غداد ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا نه‌فت میسان ، كاره‌با - زه‌ورا ، نه‌فت وه‌سه‌ت - مینا و نه‌جه‌ف یاری ده‌كه‌ن .
له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ ده‌بێت پێنج یاری دیكه‌ی خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .