پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی گفتووگۆكانی بۆ گواستنه‌وه‌ی عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستپێكردووه.
گرێبه‌ستی عوسمان دیمبلی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ڕێنه‌كه‌وتووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستیان به گفتووكردن كردووه له‌گه‌ڵ مو‌سا سیسۆكۆی بریكاری ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه.
ئه‌گه‌ر له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ دیمبیلی نه‌گاته ڕێكه‌وتن به ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌م زستانه یان هاوینی داهاتوو به خۆڕای ڕوو ده‌كاته یانه پاریسییه‌كه.