پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی له خولی زستانه ڕاگه‌یاند .
یه‌كێتییه‌كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك بلاَوی كرده‌وه كه له به‌رواری 1 مانگی 1 / 2022 واده‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ست پێده‌كات ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه كه یاریزانان ئازادن و ده‌توانن له خولی پله دووه‌كان یاری بكه‌ن و هه‌ر یاریزانێك مافی ده‌ست به‌رداربوونی هه‌یه ده‌توانن له‌و خوله‌دا به‌شداربن .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه گواستنه‌وه‌كه له نێوان خولی پله نایاب و پله یه‌ك له نێوان هه‌ردوو قۆناغ ده‌بێت و ده‌رگای گواستنه‌وه‌كه‌ش له پاش ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان داده‌خرێت .