- پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به زاره‌كی له‌گه‌ڵ ئیزبلیكویتای ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن
هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیزبیلكویتا له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به پایان ده‌گات.
ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ جیرارد ڕۆمیرۆ ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له هاوینی داهاتوو ئه‌و به‌رگریكاره بۆ ڕیزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ئاشكراشی كردووه كه به‌رشه‌لۆنه زۆر نزیكه له‌و به‌رگریكاره‌وه و به زاره‌كی له‌گه‌ڵی ڕێكه‌وتوو.