‌نیشانه‌كانی گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵاندا



ته‌ندروستی‌ - 

20% ی مناڵی تازە لەدایکبوو بۆری فرمێسکیان بەتەواوی نەکراوەتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا 96% یان بەتەواوی دەکرێتەوە بەبێ نەشتەرگەری، دكتۆره‌ نه‌هله‌، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵان به‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ چاو ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به‌م نه‌خۆشییه‌ بریتیه‌ له‌: " ئاو کردن و ڕیپۆق کردن لە یەک چاو یان هەردووچاوی مناڵەکە ، برژانگەکان بەیەکەوە دەنوسێن و پێڵوەکان دەئاوسێن بەتایبەتی لەکاتی خەودا."

زۆربەی هەرەزۆری حاڵەتەکان خۆیان چاک دەبنەوە ، مەساجی بۆری و ڕێڕەوی فرمێسک ئەنجام بدرێت لەلایەن بەخێوکەری منداڵەکە.

ئەگەر ڕیپۆقی زۆر بوو پەنا دەبرێتەبەر دەرمان، ئه‌گەر دوای تەمەنی یەک ساڵ هەر باش نەبوو ئەوە لەژێر کاریگەری بێهۆشکردن ( بەنجی عام ) بۆرییەکەی بۆ دەکرێتەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی چاو.



PM:09:27:29/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌