پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق سالاَنه و له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خوله‌كانی واده‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان دیاری ده‌كات و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتییه‌كه بڕیاری دا ئه‌و واده‌یه له به‌رواری 1 / 1 / 2022 ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 28 ی ئه‌و مانگه كۆتایی بێت ، له بلاَوكراوه‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتییه‌كه هاتووه و یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به نوسراوی فه‌رمی كاری كارگێڕی یاریزانان ڕێك بخرێت و پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌یان بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسراوانه‌ش گرێبه‌ستی یاریزان هاوپێچ بكرێت .