پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌م , عه‌تا ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و ڕاهێنه‌ران سۆران سه‌لیم و عومه‌ر حه‌مه ئه‌مینی ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزان ، مه‌شقه‌كانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ست پێكردووه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ڕابردوو پێی به‌خشیوین و به‌رده‌وامیش سه‌ركه‌وتومان ده‌كات ، وه سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م بۆ پاڵپتشییه به‌رده‌وامه‌كانیان ، هه‌روه‌ك ووتی ، له‌م وه‌رزه جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م یاریزانانی ڕابردوومان په‌یوه‌ندیان به تیپه‌كانی لاوانی یانه كردووه و ته‌نیا یه‌ك یاریزانمان له ئێستادا له‌و پێكهاته‌یه‌ی ڕابردوو ماوه ، سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سود له پلانی 14 ساڵی ڕابردوو ده‌بینن و پێش هه‌موو خولێك چاودێری یاریزانانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كه‌ن و باشترینه‌كانی بانگێشتی پێكهاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له ئێستادا ئاماده‌كاری چڕ ده‌كه‌ن و پلانی تیمی پێشكه‌وتوان بۆ به‌ره‌و پێش چوونی توانای یاریزانان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر ووتی ، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا شه‌ش یاری دۆستانه‌مان ئه‌نجام داوه و توانیومانه به ئه‌نجامه‌كانی 3-2 گۆڵ له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ ببه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی چه‌م چه‌ماڵ به 3-1 گۆڵ براوه بووین .
ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه ووتیشی له‌گه‌ڵ تیمی تۆپی پێی یانه‌ی به‌ختیاری كه له ڕیزی پله دوو یاری ده‌كه‌ن به گۆڵێك یه‌كسان بوون و له فێرگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیشیان بردۆته‌وه به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ و به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تیمی میللی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كسان بوون و ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر تیمی میللی لاوانی كه‌لار تۆوشی شكست هاتوون .
دواجار ئه‌و ڕاهێنه‌ره ووتی تا 23 ی مانگی 1 ی ساڵی نوێ ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وامی ده‌بێت و پاشان به‌شداری له خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین تا بتوانین بگه‌ینه خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان كه ئه‌م وه‌رزه جیاواز خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و به سستمی پالاَوتن یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن .