پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی و ده‌یه‌وێت كه‌ریم ئه‌دیمی ئه‌ڵمانی وهێرشبه‌ری یانه‌ی سالزبۆرگ بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هالاند 75 ملیۆن یۆرۆیه و ڕه‌نگه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌هۆی بارودوخی داراییه‌وه نه‌توانێت ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویجییه بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه چاویان له تواناكانی كه‌ریم ئه‌دیمی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی سالزبۆرگی نه‌مساییه.
كه‌ریم ئه‌دیمی له سێ وه‌رزی ڕابردوو 67 یاری بۆ یانه‌ی سالزبۆرگ ئه‌نجامداوه و 24 گۆڵی تۆماركردووه .