پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداری پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوودا.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامەی مارکای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاشکرایکردووه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه هەریەک لە ئیسکۆ و گاریس بێڵیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە پلانەکانی ئەنچیلۆتی راهێنەردا جێگه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و دەتوانن لە گواستنەوەی زستانەدا یانه‌كه جێبهێڵن و یانه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌ی ماركا باسی له‌وه‌ش كردووه وەک ڕێزێک بۆ مێژووی یاریزانەکە لە یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ، مارسیلۆی سەرپشککردوە لە رۆیشتن یان بەردەوام بوون لە یانه‌كه
له كۆتایشدا ماركا له باره‌ی چاره‌نوسی هازارد و لوكا یۆڤیجه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه چاوه‌ڕێ گرێبه‌ستی یانه‌كانن تا ئه‌وه‌ی به پاره‌یه‌كی گونجاو بیانفرۆشن.