پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یاری یه‌كه‌م قۆناغی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با كرد .
یارییه‌كه له كه‌شێكی سه‌ره‌تایی زستانێكی سارد به‌ڕێوه چوو ، به‌لاَم گڕو تینی یاریزانانی نێو یارییه‌كه كه‌شی بینه‌رانی گه‌رم كردبوو تا له دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه پێشمه‌رگه‌كان توانیان تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا و نازناوی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا له دوایی ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانیان كرده 24 خاڵ .
دیمه‌نه‌كانی یارییه‌كه له وێنه‌دا :