ته‌ندروستی -
ڤیتامین B12 یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی یارمه‌تی دروستبوونی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن ده‌دات و كاری كۆئه‌ندامی ده‌مار ڕێكده‌خات، كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ری مه‌ترسیدار و درێژخایه‌نی ده‌بێت .
كه‌مبوونی ڤیتامین B12 ده‌بێته هۆی لاوازی و سه‌رگێژخواردن و ناوبه‌ناو كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازاری قاچه‌كانی ده‌كات، زۆربه‌ی كات ئه‌م نیشانه‌یه له شه‌واندا هه‌ستی پێده‌كرێت.
ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی" مایلین" ده‌دات له‌لایه‌ن كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌وه و ده‌وری ده‌ماره خانه‌كان ده‌دات له ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، هه‌سته‌كان ده‌گوازێته‌وه، هه‌ستكردن به ئازاری كتوپڕ له ده‌ست و پێدا هاوشێوه‌ی به‌ركه‌وتنی چه‌قۆ و ئازاری قوڵ نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" Love to Know" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " تێكچوونی هه‌ستكردن له پێكاندا و دروستبوونی ئازاری سادده و قوڵ یان مێروله‌كردنی پێكان نیشانه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا.