پێشمه‌رگه سپۆرت -
یۆرگن كلوپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ چاوی له تواناكانی ئیدواردۆ كامافینگای ئه‌ستێره‌ی لاوی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی شاهانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و به تایبه‌ت كلوپی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ئاره‌زوی گواستنه‌وه‌ی كامافینگا ده‌كات.
كامافینگای 19 ساڵ هاوینی ڕابردوو‌و به‌رانبه‌ر 34 ملیۆن پاوه‌ند ڕویكرده یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له لایه‌ن ئه‌نچیلۆتییه‌وه پشت به تواناكانی نابه‌سترێت.
لیڤه‌رپوڵ ده‌یه‌وێت دۆخی كامافینگا بقۆزێته‌وه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات.